Loading...
ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

چۆن ئارتێتا دەتوانێت لە رووی تاکتیکییەوە لە مامۆستاکەی پێپ گواردیۆلا بباتەوە؟

رۆدری باشترین یاریزانی جیهان یان کێشەی سیستمی گواردیۆلا؟

Yariga App

یاریگا –

له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ یاریگای ئیمارات پێشوازی له‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات.

ئارسیناڵ ده‌یه‌وێت له‌ ركابه‌ری لیڤه‌رپول دوورنه‌كه‌وێته‌وه‌ یاریی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی یه‌كێكه‌ له‌ یارییه‌ لووتكه‌ی و قورسه‌كانی یانه‌كه‌، پرسیاری سەرەکی ئەوەیە، میکێل ئارتێتا چۆن دەتوانێت لە رووی تاکتیکییەوە لە پێپ گواردیۆلای مامۆستای بباتەوە؟

شارەزایەکی تاکتیکی پێی وایە کلیلی بردنەوەکە لە ناوەڕاستی یاریگادایە و بە دیاریکراوی لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ رۆدری، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی سیتیزن.

کێبڕکێی لوتکە و گرنگیی یارییەکە

ئارسیناڵ کە بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی دێت، پێویستی بە بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی نزیک بمێنێتەوە لە لیڤەرپوولی پێشەنگ، لە بەرامبەردا، مانچێستەر سیتی کە بە شه‌ش خاڵ لە پلەی هەشتەمە، هەوڵ دەدات دوای بردنەوەکانی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد و ناپۆلی، درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات، ئەم یارییە تەنها کێبڕکێیەک نییە لەسەر سێ خاڵ، بەڵکو ركابه‌رییه‌كی ڕاستەوخۆیە لەنێوان دوو ڕکابەری سەرەکی نازناوەکە.


شیکاریی تاکتیکی: بۆشایی هێلی ناوه‌ڕاستی سییتی له‌ شوێنی رۆدری

بەپێی شیکارییەکانی دین سکۆگنز، شارەزای تاکتیکی ڕۆژنامەی “سه‌ن یانەی ئارسیناڵ دەتوانێت جه‌نگی هێڵی ناوەند بباتەوە ئەگەر بتوانێت ئەو خاڵە لاوازە بقۆزێتەوە کە پەیوەندی بە ڕۆدرییەوە هەیە.

سکۆگنز دەڵێت، سەیری یارییەکانی مانچێستەر سیتیم کردووە، بەتایبەتی یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، پێم وایە کێشەیەکیان لەگەڵ رۆدری هەیە. دەزانم ڕۆدری براوەی باڵۆن دۆرە و باشترینە، بەڵام باوەڕم وایە بە تەواوی لە سیستمی فشاری  پێپ گواردیۆلا تێناگات.

کێشەکە لە کوێدایە؟

شیکارەکە ئاماژە بەوە دەکات کە کێشەکە لە کاتی بەرگری و گواستنەوە لە هێرشەوە بۆ بەرگری سەرهەڵدەدات، کاتێک مانچێستەر سیتی بە سێ یاریزانی پێشەوە فشار دروست دەکات، سێگۆشەی هێڵی ناوەند (ڕۆدری، فۆدن، ڕاینجرز زۆر سەرکەوتوو بوو بەرامبەر یونایتد. بەڵام کێشەکە کاتێک دەردەکەوێت کە ئارسیناڵ لە دواوە یاری دروست دەکات.

پلانی ئارسناڵ بۆ قۆستنەوەی ئەم خاڵە:

  1. کشانەوەی بەرگریکاران:ئارسیناڵ باڵەکانی بەرگری دەکشێنێتە لاتەنیشتەکان و دوو به‌رگریكاری دواوه‌ لە یەکتر جیادەکاتەوە.
  2. دابەزینی ناوەندکار:یەکێک لە یاریزانانی ناوەند دیکلان ڕایس یان مارتن زوبیمێندی دادەبەزێتە نێوان دڵی بەرگری بۆ یارمەتیدانی یاری دروستکردن لە دواوە.
  3. سەرقاڵکردنی رۆدری:ئەم جووڵەیە وا دەکات چوار یاریزانی بەرگریی سیتی ناچار بن پێشڕەوی بکەن. لێرەدا ڕۆدری لە نێوان دوو ئەرکدا گیری خواردووە،  ئایا بەشداری لە فشاری هێرشبەریدا بکات یان یارمەتی بەرگری بدات؟ بەپێی شیکارییەکە، ڕۆدری هیچ کامیان بە باشی ناکات و لە ناوەڕاستدا  گیری خواردووە.
  4. دروستکردنی سێگۆشەی بچووک:ئارسیناڵ هەوڵ دەدات لەو بۆشاییەی کە لە ئەنجامی گیریخواردنی ڕۆدری دروست دەبێت، سێگۆشەی بچووکی پاسکاری دروست بکات. بەم شێوەیە دەتوانن تۆپەکە بگەیەننە باڵەکان یان ئەو یاریزانانەی لە دواوە دێن وەک میکێل مێرینۆ یان زوبیمێندی و هێرشێکی خێرا دەست پێبکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button