
یاریگا –
ئادێمۆلا لووکمان یاریزانی ئاتاڵانتا کە یەکێکبوو لە بازاڕ گەرمەکانی مێرکاتۆی هاوینە، تا ئێستا لە دوای ئەو یاخیبوونەوەی لە دژی یانەکەی گرتیەبەر، یاریی نەکردووەتەوە.
لووکمان و هەوڵە بەردەوامەکانی ئینتەر میلان کە تا کۆتا هەفتەکانی بازاری هاوینە لە مامەڵەیەکی بەردەوامدابوون بۆ گواستنەوەی ئەستێرە نەیجریەکە، بووبووە مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا. تا دوایین جار ئینتەر ناچاربوو کۆتایی بە چیرۆکەکە بهێنێت. بەڵام لووکمان هەر سووربوو لەسەر هەڵوێستەکەی لە دژی ئاتاڵانتا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، دوای ئەوەی لەوەتەی مانگی یۆلۆ لە پێکهاتەی تیمەکە دوورخرایەوە، ئەمڕۆ بۆ یەکەمینجار ئەو یاریزانە گەڕاوەتەوە بۆ راهێنان لەگەڵ تیمەکە.
رۆمانۆ نووسیویەتی کە ئادێمۆلا قسەی لەگەڵ ئیڤان یوریچی راهێنەر کردووە و دۆخی خۆی پێ راگەیاندووە.
🚨⚫️🔵 After being out of Atalanta squad since July, Ademola Lookman returns in team training today.
The Nigerian winger spoke to coach Ivan Jurić and clarified his situation. pic.twitter.com/1cujLZYYOU
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 18, 2025
ئاتاڵانتا بەبێ ئەستێرە ئەفریقیەکەی دۆخی باش نییە. لە سێ یاریی سەرەتای خولی ئیتاڵی خاوەنی بردنەوەیەک و دوو یەکسانبوونن. شەوی رابردووش بە 4 گۆڵی بێ وەڵام بە پاریس سانجێرمان دۆڕان.