
یاریگا –
هانزی فلیکی راهێنەری بارسێلۆنا کۆتا زانیاریی لەسەر ماوەی دابڕانی لامین یامال دەکات کە لە یاریی هەڵبژاردەکان لەگەڵ ئیسپانیا دووچاری ئازار بوو لە ناوچەی بەرگەدەیی یاریزانەکە. بەوەش لە کۆتا یاریی بارسا بەرامبەر ڤالێنسیا کە بە نیو دەرزەن گۆڵ براوەبوون، دابڕا. بۆ یارییەکەی سبەی شەویش بەرامبەر نیوکاسڵ، بانگهێشتنەکراوە.
راهێنەر ئەڵمانیەکە لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش ئەو یارییەی چامپیۆنزلیگ، وتی
رەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیەش (بەرامبەر خیتافی) یاریی نەکات.
نابێت فشاری بخەینەسەر. ئێمە ستافێکی نایابی پزیشکییمان هەیە. با ببینین چەند بەرەوپێش دەچێت. بۆ گەڕانەوەی، دەبێت 100% ئامادەبێت.
🚨 Hansi Flick: “Lamine Yamal? He’s unlikely to play this weekend as well”.
“I don’t think we should put pressure on him. We have a fantastic medical staff. We’ll see how he progresses. If he comes back, it’s to be at one hundred percent”. pic.twitter.com/biLEOtPHNG
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 17, 2025