Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی نیوکاسڵ ئاشکرا دەکرێت

چوار یاریزان دوورخراونەتەوە..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یارییەکەی نیوکاسڵ یونایتدی راگەیاند.

سبەی پێنجشەممە 18ـی ئەیلوولی 2025 بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی نیوکاسڵ یونایتد و لامین یامال، ئەستێرەی یەکەمت تیپەکە بەهۆی پێکان بەشداریی یارییەکە ناکات.

هاوکات فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بانگهێشتی یەکەم یاریی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ کراوە.

جیا لە لامین یامال هەریەکە لە یاریزانان، گاڤی و باڵدێ و شتیگن بەهۆی پێکان بانگهێشت نەکراون.

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان؛

گۆڵپارێزان؛ گارسیا، چێزنی، کۆچین.

بەرگریکاران؛ ئاراوخۆ، کوبارسی، کریستینسن، جێرارد مارتین، کوندێ، ئێریک گارسیا، جۆفری.

ناوەڕاستکاران؛ پێدری، فێرمین، کاسادۆ، ئۆلمۆ، دی یۆنگ، بێرناڵ.

هێرشبەران؛ فێران، لیڤاندۆڤسکی، رافینیا، راشفۆرد، بەرداخچی، درۆ فێرناندێز.

بارسێلۆنا لەم وەرزە تاوەکو ئێستا چوار یاریی کردووە، سێ یاریی بردووەتەوە و یارییەک یەکسانبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button