لاهۆز: بڕیارەکانی ناوبژیوان پێشبینی نەکراو بوو!

یاریگا –
ناوبژیوانی بەناوبانگی ئیسپانی، ماتیو لاهۆز، پێی وایە ناوبژیوانی یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر مارسیلیا بڕیاری دروستی نەداوە.
فاولی دەستی فاکوندۆ مێدینا هێشتا جێگەی مشتومڕە. ناوبژیوانی یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر مارسیلیا دوای بینینی رووداوەکە خێرا ئاماژەی بە لێدانی سزا کرد، بەڵام زۆرێک لە شارەزایانی ناوبژیوانی بڕیارەکەیان بە هەڵە زانی و لاهۆز یەکێکە لەوان.
لە لێدوانێکیدا بۆ “مۆڤی ستار” لاهوز گوتی:
پێموایە بەرگریکارەکە ئەوەی کە بڕیار بوو بیکات کردی، بە قاچی تۆپەکە دادەپۆشێت قۆڵی لە دۆخێکی سروشتیدایە، بە بڕوای من هەرگیز نەدەبوو ئەمە لێدانی سزا بێت، چونکە هیچ شتێکی تر نییە کە بتوانێت بیکات، ئەگەر یاریزانەکان لە کاتی بەربوونەوەیان قۆڵیان بەکار نەهێنن، ئەوا تووشی پێکان دەبن.
هەروەها روونی کردەوە و گوتی:
بڕیارەکەی ناوبژیوان پێشبینی نەکراو بوو، لەکاتێکدا یاریزان لەسەر زەوی کەوتووە و بە شێوەیەکی سرووشتی تۆپی بەر دەستی دەکەوێت لێدانی سزای هەژمار کرد بۆیە بەڕای نەدەبوایە بە هیچ شێوەیەک ئەم حاڵەتە بکرێتە لێدانی سزا و گۆڵی دووەمی ئێمباپێ نابێت هەژمار بکرێت، بە درێژایی یارییەکە هیچ هەماهەنگییەک لە نێوان ناوبژیوان و ژووری ڤار نەبوو.