چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V مارسیلیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یارییەكانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەكات و ریال مەدرید لە یەكەم یاریی وەرزی نوێ رووبەڕووی مارسیلیا دەبێتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مارسیلیا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید خاوەن زۆرترین نازناوی چامپیۆنزلیگ وەرزی رابردوو لە قۆناخی هەشت بەرامبەر ئارسیناڵ تووشی شكست هات و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.

لەم وەرزەدا لە قۆناخی خول رووبەڕووی یانەكانی مارسیلیا، كایرات ئالماتی، یوڤێنتوس، لیڤەرپوول، ئۆڵیمپیاكۆس، مانچێستەر سیتی، مۆناكۆ و بێنفیكا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا مارسیلیا وەرزی رابردوو نەیتوانی بەشداری یارییەكانی چامپیۆنزلیگ بكات و لەم وەرزەدا جارێكی دیكە گەڕاوەتەوە پاڵەوانییەتیەكە.

مارسیلیای فەڕەنسی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر یانەكانی ریال مەدرید، ئەیاكس، سپۆرتینگ، ئاتاڵانتا، نیوكاسڵ، سەینت جیلواس، لیڤەرپوول و كڵەب بروج دەبێتەوە.

پێشتر ریال مەدرید چوار جار رووبەڕووی مارسیلیا بووەتەوە و لە سەرجەم یارییەكاندا براوە بووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ ئانتۆنیۆ رودیگەر، ئێندریک و فێرلاند مێندی رووبەڕووی مارسیلیا دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا مارسیلیا بە بێ نایف ئاگرد و حامد تراورێ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ترێنت، میلیتاو، هاوسن، كارێراس

ڤالڤێردی، چوامینی، گولەر

ماستانتونۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مارسیلیا

رولی

موریلۆ، پاڤارد، بالێردی، ئێمیرسن

گۆمێس، كۆندۆبیا

گرینوود، نادر، ویا

ئۆبامیانگ

بابەتی زیاتر

Back to top button