ئینگلتەراگرنگترین

لە ئێستاوە یانەی خوازیار بۆ روبێن ئامۆریم پەیدابووە

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامە خراپەکانی مانچێستەر یونایتدەکەی روبێن ئامۆریم تا دێت دەنگۆی دوورخستنەوەی زیاتر دەکات. ئەگەرچی دوایین زانیاریی و سەرچاوەکان لە ئینگلتەراوە باسیان لەوە کرد کە کارگێڕی مان یونایتد بیر لە دوورخستنەوەی راهێنەرە پۆرتوگالییەکەیان ناکەنەوە.

چارەنووسی ئامۆریم یەکلاییبووەوە

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان کە کریس ویلەری رۆژنامەنووسی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، یانەی بێنفیکا چاودێری بارودۆخی ئامۆریم دەکەن و بە بەبربژێری سەرەکی دەبینن بۆ پۆستی راهێنەرایەتیکردنی یانەکەیان.

رۆژنامەنووسەکە لە درێژەی قسەکانیدا نووسیویەتی کە جواو نۆرۆنها لۆپێسی سەرۆکی پێشبینیکراوی نوێ بۆ یانە پۆرتوگالیەکە بەپەرۆشە بۆ هێنانی ئامۆریم وەک راهێنەر.

روبێن دوای چەند وەرزێکی پڕ ئەنجام و دەستکەوت بۆ سپۆرتینگ لیسبۆنی وڵاتەکەی، ئەزموونەکەی گواستەوە ئۆڵدترافۆرد. بەڵام ئەنجامەکانی لە راهێنەرەکانی پێش خۆی خراپتربوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button