هۆشدارییەکی توند لە ئاڵۆنسۆ بۆ ڤینیسیۆس؛ ئەوەی شایستە نەبێت یاریی ناکات
ئێستا ئێمباپێ بەبێ رکابەر باشترینی یانەکەیە

یاریگا –
ریال مەدرید بە سەرکردایەتی چابی ئاڵۆنسۆ بەردەوام چاوی لە بردنەوەیە و ئەمەش فشارێکی زۆری لەسەر تیمەکە دروستکردووە.
ریال مەدرید لە دوا یاریی بەرامبەر ریال سۆسیداد بە دۆخێکی سەخت تێپەڕی، رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دوای دەرکردنی دین هاوسن بە کارتی سوور، هاوکێشەی یارییەکە بەتەواوی گۆڕا و درەوشانەوەی کیلیان ئێمباپێ سنوورداربوو، ئاڵۆنسۆ زوو ڤینیسیۆسی کردە قوربانی.
ئێمباپێ ژمارە یەکە
یارییەکەی یاریگای ئانوێتا ئاڵۆزبوو، لە ساتێکی هەستیاردا ئاڵۆنسۆ لە خوولەکی 68 بڕیاری گۆڕانکاری بە ڤینیسیۆسدا و ئێمباپێی لە یارییەکە هێشتەوە. راهێنەرە باسکییەکە فران گارسیای خستە شوێنی ڤینی و لەکاتی گۆڕانکارییەکە، تووڕەییەکی زۆری ڤینی لە کامێراکان دەرکەوت.
Vinícius no quedó conforme con su sustitución.pic.twitter.com/QGn1hs3NIz
— Real Madrid Extra | Fan (@RealMadridExtr4) September 13, 2025
دۆخی ڤینیسیۆس بەدرێژایی ئەم وەرزە ناجێگیرە، بەڵام بەردەوام ئاڵۆنسۆ چاودێری دەکات و وەکو یاریزانێکی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.
رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، ئێمباپێ گەشەسەندووتر دەردەکەوێت، چونکە تەواو لە هاوکێشەی کردار و پەرچەکردار تێدەگات، بەڵام ڤینیسیۆس یاریزانێکی ناجێگیرە و زۆربەی کات دەکەوێتە ژێر فشار و هەڵسوکەوتی چاوەڕواننەکراو دەکات.
ئاڵۆنسۆ هەموو جار لە ژووری جلگۆڕین بە یاریزانان دەڵێت، ئەوەی شایستەبێت یاریی دەکات.
رۆژنامەکە جەختدەکاتەوە، ئەمە پێچەوانەی فەلسەفەی کارلۆ ئانچێلۆتییە، چونکە کارلۆ زۆرترین خوولەکی یارییکردنی بە یاریزانانی سەرەکی دەدا، تەنانەت لە دۆخە سەختەکانیشدا، بەڵام ئاڵۆنسۆ زیاتر چاوی لە دروستکردنی هاوسەنگییە. یارییەکەی ریال ئۆڤیدۆشی کردووەتە نموونە، کاتێک ڤینی یەدەک بوو، بەڵام دواتر بەشداری یارییەکەی کرد و خاوەنی گۆڵێک و ئەسیستێک بوو، دوای ئەمەش، رووی لە ئامادەبووان کرد و وەکو گڕگانێک تەقیو خۆی پیشاندا.
ئامارێکی خراپی ڤینی
Vinícius no quedó conforme con su sustitución.pic.twitter.com/QGn1hs3NIz
— Real Madrid Extra | Fan (@RealMadridExtr4) September 13, 2025
بەگوێرەی بەدواداچوونی رۆژنامەی سپۆرت، لە یارییەکەی بەرامبەر سۆسیداد، ڤینیسیۆس ئاستێکی باشی پێشکەش نەکرد، لە 28%ی پاسەکان شکستیهێنا و تەنانەت هیچ شووتێکی ئاڕاستەی گۆڵ نەکرد.
لەکۆی حەفت بڕین، تەنیا سێجار سەرکەوتوو بوو، 13 جار تۆپیشی لەدەستدا و یەکجار تۆپی گەڕاندەوە. بەهۆی خراپی ئاستی لەڕووی بەرگریکردنەوە، ئاڵۆنسۆ بڕیاری گۆڕانکاریدا.