
یاریگا –
نیک ڤۆڵتیمادێ تەنها یەک یاریی بەس بوو ناوی خۆی بخاتە پاڵ ناوە گەورەکانی ئەڵمانیا لە مێژووی پرێمەرلیگ.
ڤۆڵتیمادێ ئەم لە گواستنەوەکانی هاوینە بە بڕی نزیکەی 70 ملیۆن پاوەند لە شتوتگارتەوە پەیوەندی بە نیوکاسڵەوەکرد. ئەمشەو هێرشبەرە 23 ساڵییەکە لە یەکەمین یاریی خۆی بە درێسی ماگپایس لە خولی ئینگلیزی توانی تۆڕی وۆڵڤز بهەژێنێت و سێ خاڵی یارییەکە ببەخشێتە تیمەکەی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانییەکان، تەنها دوو یاریزانی ئەڵمانی پێشتر توانیبوویان لە یەکەم یاریی خۆیان لە پرێمەرلیگ گۆڵ تۆماربکەن، ئەوانیش یۆرگن کلیسمان (1994-1995) لەگەڵ تۆتنهام و، هەروەها ئێلکای گوندۆگان لە ساڵی 2016 لەگەڵ مانچێستەر سیتی.
3 – Newcastle’s Nick Woltemade became just the third German to score on his Premier League debut, after Jürgen Klinsmann in August 1994 and Ilkay Gündogan in September 2016. Impression. pic.twitter.com/6v4ReqbZxJ
— OptaJoe (@OptaJoe) September 13, 2025
گۆڵەکەی ئەمشەوی ڤۆڵتیمادێ، گرنگیەکی تایبەتی هەبوو بۆ تیمەکەی ئێدی هاو، بەوپێیەی یەکەمین بردنەوەی وەرزەکەی بەخشیە یانەکە دوای دوو یەکسانبوون و شکستێک.