
یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی چانسێکی گەورە بە یاریزانێکی فەرامۆشکراوی دەداتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئینگلیزیەکان لەنێویشیاندا دەیلی تەلەگراف کە هاوکات فابریزۆ رۆمانۆی ئیتاڵیش بڵاویکردووەتەوە، ناوی کاڵڤین فیلیپس لەنێو ئەو 25 ناوە دانرا کە بۆ ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لەبەردەستی پێپ گواردیۆلای راهێنەر دەبن.
فیلیپس کە ئێستا تەمەنی 29 ساڵە، هاوینی 2022 بە بڕی 42 ملیۆن پاوەند لە لیدز یونایتدەوە بە گرێبەستێکی 6 ساڵە روویکردە مان سیتی.
یاریزانە ئینگلیزیەکە لە زۆربەی سەرچاوەکاندا وەک “فەرامۆشکراو” ناوزەدکراوە، ئەوەش لەبەر ئەوەی کۆتا دەرکەوتنی بۆ سیتیزنس مانگی دیسەمبەری 2023 بوو.
فیلیپس کە لە پێگەی ناوەڕاستی بەرگریکار یاریی دەکات، دوای پەیوەندیکردنی بە یانەکەی شاری مانچێستەرەوە دوو جار بەخواستن نێردرایە دەرەوە بۆ ریزەکانی وێستهام یونایتد و کۆتاجاریش ئێپسویچ تاون لە وەرزی رابردوو.
🚨🔵 Kalvin Phillips, included into Man City 25 men squad for Premier League season.
Despite his last appearance for the club being back in December 2023, City will give Kalvin a chance again. pic.twitter.com/NT05K52QH8
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) September 12, 2025
رەنگە تۆمارکردنی ناوەکەی بۆ وەرزە پڕ کێبڕکێکەی خولی ئینگلیزی دوای ئەوەبێت کە پەتای پێکان تەنگی بە تیمەکەی گواردیۆلا هەڵچنی بێت. بەوپێیەی بۆ چەند یارییەکی گرنگی یانەکە، بەتایبەت دێربی مانچێستەر بەنموونە، زیاتر لە دەرزەنێک یاریزانی ئامادە نابێت.
گواردیۆلا بە زیاتر لە پێکهاتەیەک لە یاریزانی پێکراو دەچێتە دێربی مانچێستەرەوە