ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئەستێرەیەکی ناسراوی بارسێلۆنا گەڕایەوە بۆ یانەکە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی ناسراوی سەردەمانێکی بارسێلۆنا بەفەرمی و بە ئەرکێکی نوێ گەڕایەوە یانە کاتالوونییەکە.

لە بڵاوکراوەی فەرمی بارسێلۆنادا ئاشکرایانکرد کە تیاگۆ ئالکانتارا گەراوەتەوە یانەکەیان.

ئەستێرە بەڕازیلییە-ئیسپانییەکە لەماوەی نێوان 2009-2013 درێسی بلاوگرانای پۆشی کە پێشتریش هەر لە ئەکادیمای یانە کاتالوونییەکە خۆی پێگەیاند.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئالکانتارا دەبێتە ئەندامی نوێ لە ستافەکەی هانزی فلیکی راهێنەر و، ئەرکی ناوبراو زیاتر یارمەتیدانی فلیکە بۆ لایەنی هونەری، بەشە راهێنانەکان بە سوودوەرگرتن لە ئەزموون و ڕوانینەکانی ناوبراو بۆ دەوڵەمەندترکردنی کاروباری رۆژانەی تیمەکە.

ئالکانتارا کە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە، کوڕی مازینهۆی ئەستێرەی ناسراوی بەڕازیلیە کە لە مۆندیالی 1994 یەکێکبوو لە رەگەزە کاریگەرەکانی سامبا بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتیەکە. بەڵام ئالکانتارا هەر لە ئیسپانیا گەوەرەبوو، لەسەر ئاستی هەڵبژاردەیش تەنها یاریی بۆ ماتادۆرەکان کرد لە منداڵیەوە تا کاتی وازهێنانی لە یاریکردن.

ناوەراستکارە لێهاتووەکە، دوای ئەزموونەکەی لەگەڵ بارسا، درێسی یانەکانی بایرن میونشن و لیڤەرپوولیشی پۆشی. وەک یاریزان و راهێنەریش ئەمزوونی لەگەڵ فلیک هەیە سەروەختی پێکەوەبوونیان لەگەڵ باڤارییەکان کە توانیان سەرجەم نازناوەکان ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button