
یاریگا –
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی نەسڕی سعوودی خەڵاتی باشترینی هەموو كاتەكانی لەلایەن وڵاتەكەیەوە بەدەستهێنا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە یەكێک لە ئایكۆنەكانی تۆپی پێ لە هەموو سەردەمێكدا و یەكێک لە كاریگەرترین یاریزانەكانی ناو یاریگا دادەنرێت.
Se o 𝐆𝐎𝐀𝐓 fala, nós escutamos 🐐
A mensagem 💬 de Cristiano Ronaldo após ser premiado no 𝐋𝐢𝐠𝐚 𝐏𝐨𝐫𝐭𝐮𝐠𝐚𝐥 𝐀𝐰𝐚𝐫𝐝𝐬 🏆 pic.twitter.com/gdwEQEObYD
— Liga Portugal (@ligaportugal) September 10, 2025
لەدوای بەدەستهێنانی خەڵاتەكە كریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی:
سوپاسی یەكێتیی تۆپی پێی پۆرتوگال دەكەم كە خەڵاتی باشترین یاریزانی هەموو كاتەكانیان پێبەخشیم.
هەست بە شانازییەكی زۆر دەكەم كە شتێک بە ناوی وڵاتەكەمەوە ببەمەوە.
دەمەوێت سوپاسی هەموو هاوڕێكانم بكەم كە بەتواوی كاروانی وەرزشیم یارمەتیدەرم بوون بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەستكەوتە گەورەیە، هەروەها سوپای راهێنەران و هەموو ئەو كەسانە دەكەم كە لە تەواوی گەشتەكەمدا لەگەڵم بوون.
لە یارییە نێودەوڵەتیەكاندا هەڵبژاردەی پۆرتوگال دوو یاریی لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ئەرمینیا و هەنگاریا كڕد، دۆن بەشداری هەردوو یارییەكەی كرد و توانی سێ گۆڵ بكات.