
یاریگا –
كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریال مەدرید باسی تێپەڕاندنی تێری هێنری لە ریزبەندی گۆڵكارانی هەڵبژاردەكەی دەكات.
شەوی رابردوو لە میانی دووەم گەڕی یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی، ئێمباپێ لە بردنەوەیان 2-1 بەرامبەر ئایسلاند سەركردایەتی فەڕەنسییەكانی كرد، لە خولەکی 45 بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی کەڵەشێرەکان و یەکسانبوونەوەی یارییەکەی كرد.
بەو گۆڵە هێرشبەرە 26 ساڵانەكە کۆی ژمارەی گۆڵەکانی بە درێسی هەڵبژاردەی نیشتیمانییەوە بەرزکردەوە بۆ 52 گۆڵ و بەفەرمی پێش تێری هێنری دایەوە.
Avec ce 52e but, Kylian Mbappé dépasse Thierry Henry et prend seul la 2ème place du classement des meilleurs buteurs des Bleus (derrière Olivier Giroud, 57 buts) ! 🔥#FiersdetreBleus pic.twitter.com/lZE3MNTMIh
— Equipe de France ⭐⭐ (@equipedefrance) September 9, 2025
لە دوای یارییەكە كیلیان ئێمباپێ گوتی:
هێشتا كاتی زۆرم ماوە بیكەم، كاتم بۆ پشوودان نییە و یاریزانێكی دیكە ماوە تێیبپەڕێنین.
وەرزی رابردوو پڕ بوو لە وانە بۆ ئەوەی لێی فێربین، کاتی ئەوە هاتووە ئەوە پیشان بدەین، بە دڵنیاییەوە کاتێکی زۆری دەوێت، بەڵام ئەم وەرزە بۆ ریال مەدرید زۆر گرنگە.
كیلیان ئێمباپێ پێوویستی بە شەش گۆڵە لەگەڵ هەڵبژاردەكەی تاوەكو ژمارەكەی ئۆلیڤیێ جیرو تێبپەڕێنێت و ببێتە گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا.