بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
فەرمی؛ نەورۆز گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

یاریگا –
یانەی نەورۆز گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکارێکی باڵی راستی عێراقی واژۆ کرد.
یانه‌ی نه‌ورۆز به‌فه‌رمی رایگه‌یاند، یاریزانی به‌رگری راستی یانه‌ی كه‌ربه‌لا سه‌ڵاح حه‌سه‌نی گواستووته‌وه ریزه‌كانی .
سەڵاحی 28 ساڵ، لە یانەکانی بەغداوە دەستی به یاریكردن كردووه، درێسی لاوانی زه‌ورای پۆشی، له 2020 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌فتی میسان كرد دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه یارییكرد، له 2023 درێسی یانه‌ی میینای پۆشی و له دوو وه‌رزی رابردووش یاریی بۆ كه‌ربه‌لا كرد.
یاریزانه‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی كه‌ربه‌لا وه‌رزی رابردوو به‌شداری 26 یاریی كرد و هیچ گۆلێك و ئهسیتێكی نه‌بوو، یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێك له گفتوگۆ بوو دوجار له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز گه‌یشته رێكه‌وتن.