سعوودیە

بەرزترین مووچە؛ یاسلێ دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچەی راهێنەرانی ژێر 40 ساڵان

Yariga App

یاریگا –

ماتیاس یاسلێ دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەهلی سعوودیە بووە خاوەن بەرزترین مووچە لەسەر ئاستی راهێنەرانی ژێر 40 ساڵ.

یانەی ئەهلی، گرێبەستی راهێنەرە ئەڵمانییە 37 ساڵەکەی کە توانی لەگەڵی نازناوی چامپیۆنزلیگی ئاسیا بەدەست بهێنێت، درێژکردەوە، بەمەش یاسلێ تاوەکوو 2027 لە جەدە دەمێنێتەوە. گرێبەستە نوییەکەی بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ وەرزی سێیەم و تا ساڵی 2028 هەیە، دوای چەند کاتژمێرێک لەم درێژکردنەوەی گرێبەستە، میدیاکانی سعودیە وردەکاری مووچەی نوێی راهێنەرەکەیان ئاشکرا کرد.

دوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکە مووچەی یاسلێ بە رێژەی لەسەدا 40 زیادی کردووە. لە دوو وەرزی رابردوودا ساڵانە 9.5 ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت، ئێستاش لەدوای نوێکردنەوەی مووچەکەی گەیشتووەتە 13.5 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر وەرزێک.

یاسلێ لەماوەی ئەو دوو وەرزە، کۆی گشتی 27 ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت. ئەگەر بڕگەی درێژکردنەوەی وەرزێکی دیکە کارا بکرێت، ئەوا کۆی داهاتی راهێنەرە ئەڵمانییەکە دەگاتە 40.5 ملیۆن یۆرۆ.

یاسلێ سەرکردایەتی یانەی ئەهلی کرد بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکەدا لە وەرزی 2024-2025 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای بەدەستهێنا. هەروەها توانیان مانی رابردوو نازناوی جامی سوپەری سعودیە بەدەست بهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button