ئه‌وروپاگرنگترین

ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا شاندی هەڵبژاردەكەی جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

فرێنكی دی یۆنگ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەهۆی پێكانەوە شاندی هەڵبژاردەكەی جێهێشت.

هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەی پۆڵەندای كرد و یارییەكەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتاییهات.

هەژماری فەرمی هۆڵەندا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند؛

فرێنكی دی یۆنگ كەمپی هەڵبژاردەی هۆڵەندای جێهێشت، ناوەڕاستكارەكە لە كاتی یارییەكەی بەرامبەر پۆڵەندا تووشی پێكانێكی سووک بووە و ناتوانێت لە یاریی بەرامبەر لیتوانیا بەشداری بكات.

بەوەش دوای دوورخرانەوەی لە كەمپی هەڵبژاردەكەی، فرێنكی دی یۆنگ دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 7ی مانگ هۆڵەندا لە یارییەكی دیكەی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی رووبەڕووی لیتوانیا ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button