ئه‌وروپاگرنگترین

ئێمباپێ ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ هێنری یەكسانكردەوە

Yariga App

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ تێری هێنری یەكسانكردەوە.

شەوی رابردوو ئۆكراینا میوانداری فەڕەنسای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی كەڵەشێرەكان كۆتاییهات.

لە خولەكی 10 فەڕەنسا لە رێگای مایكڵ ئۆلیس گۆڵی یەكەمیان كرد و خولەكی 82 كیلیان ئێمباپێ دووەم گۆڵی بۆ كەڵەشێرەكان كرد

بەو گۆڵە كیلیان ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ فەڕەنسا بۆ 51 گۆڵ بەرزكردەوە و ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ تێری هێنری یەكسان كردەوە.

هەروەها پێوویستی بە شەش گۆڵی دیكەیە تاوەكو ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ ئۆلیڤیێ جیرو یەكسان بكاتەوە.

ریزبەندی گۆڵكارانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا:

  • ئۆلیڤیێ جیرو 57
  • تێری هێنری 51
  • كیلیان ئێمباپێ 51
  • ئانتوان گریزمان 44

فەڕەنسا لە یاریی داهاتوودا رووبەڕووی ئایسلاند دەبێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button