ئینگلتەراگرنگترین

ناوی هاندەرێکی لیڤەرپوول چووە نێو کتێبی گینس

کارێکی ناوازەی کردووە

Yariga App

یاریگا –

هاندەرێکی دێرینی لیڤەرپوول بە فەرمی ناوی لە کتێبی گینس تۆمارکرا.

فلۆریان سوورلەر، هاندەرێکی لیڤەرپوول و نیشتەجێی سویسرایە، بەهۆی کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری درێسی یانەکە، ناوی چووە نێو کتێبی گینس.

لە 60مین ساڵیادی لەدایکبوونیدا، سوورلەر ژمارەی درێسی کۆکراوەی لیڤەرپوولی گەیاندە 1047 درێس. لە بۆنەیەکی تایبەتدا، تەواوی درێسەکانی لە یاریگایەکی گوندی ماگلینن لە سوسیرا نمایشکرد.

سوورلەر لە ماوەی پێنج دەیەدا، درێسەکانی لیڤەرپوولی لە ساڵانی 1950 تاوەکو ئەم وەرزە کۆکردووەتەوە.

درێسە کۆکراوەکانی لیڤەرپوول چەندین درێسی تایبەتی تێدایە و نرخەکەیان زۆر بەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button