بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کلاسکۆی ئیسپانیا لەسەر گرێبەستە شکستخواردووەکەی لیڤەرپوول توند دەبێت

Yariga App

یاریگا –

دوای ماوەیەکی زۆر لە هەوڵی چڕی لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی مارک گێی، سەرەنجام لە کۆتا کاتژمێرەکانی مێرکاتۆی هاوینەکە گرێبەستەکە شکستیهێنا کە هۆکارەکەی پەیوەستبوو بە کریستاڵ پاڵاسەوە بەوەی نەیانتوانی شوێنگرەوەیەک بۆ بەرگریکارەکەیان بگوازنەوە. بۆیە یاریزانە ئینگلیزیەکە بەناچاری لە یانەکە مایەوە.

ئێستا؛ گواستنەوەی ئامانجە گەورەکە بۆ لیڤەرپوول شکستی هێنا

بەڵام بەگوێرەی نوێترین زانیاریی، وا دەردەکەوێت هێشتا ئەو یاریزانە جێی بایەخی گەورەکانە. ئێستا جگە لە لیڤەرپوول، چاوی بارسێلۆنا و ریال مەدریدیشی چووەتەسەر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەن سپۆرتی بەریتانی، ئەو دوو زلهێزەی ئیسپانیا دەچنە کێبڕکێیەکی توندەوە بۆ قۆستنەوەی هەلەکە. دەیانەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەدا رەزامەندیی پێشوەختەی یاریزانە 25 ساڵییەکە بەدەستبهێنن. ئەوەش بۆ رێگەخۆشکردن بۆ هاوینی 2026 کە مارک بەخۆڕایی بگوازنەوە ریزەکانیان کاتێک گرێبەستەکەی لەگەڵ پاڵاس بەسەردەچێت.

جیا لە ریال مەدردید کە لە 30 ساڵی رابردوودا چەند ئەستێرەیەکی دیاری ئینگلیزی یاریی بۆ کردوون وەک ستیڤ مەکمەنمەن، مایکڵ ئۆون، دەیڤد بێکهام و ئێستاش جوود بێڵینگهام، یانە کاتالوونییەکە کەمترین یاریزانی ئینگلیزی درێسەکەی پۆشیوون. لەدوای گاری لینکەر، بۆ یەکەمین جار پاش 29 ساڵ ئینگلیزیەک لە ریزەکانی بلاوگرانادا بینرا ئەویش مارکوس ماکگوانی بوو کە لەسەر ئاستی تیمی یەکەم دەرنەکەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button