ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ نیوكاسڵ گرێبەستێكی گەورەی راگەیاند

شوێنگرەوەی ئیزاک...

Yariga App

یاریگا

یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی گواستنەوەی یۆوان ویسا هێرشبەری كۆنگۆی یانەی برێنتفۆردی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

ویسا لە هاوینی 2021 لە ریزەكانی لۆریانەوە بە بەهای 10 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە برێنتفۆردەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2026 بەسەردەچێت.

هەژماری فەرمی نیوكاسڵ لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی یۆوان ویسای بۆ یانەكەی راگەیاند.

ویسای 29 ساڵان بە گرێبەستێک بە بەهای 55 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە تیمەكەی ئێدی هاو كرد.

لە دوای چوونە دەرەوەی ئالێكساندەر ئیزاک، نیوكاسڵ نیک ڤۆڵتمادە و یۆوان ویسای گواستەوە.

وەرزی رابردوو ویسا لە 39 یارییدا لەگەڵ برێنتفۆرد توانی 20 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button