ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وۆڵڤز بەرگریکارێکی جیڕۆنای گواستەوە

سەرەتا بەخواستنەوە

Yariga App

یاریگا –

وۆڵڤز لە تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی بەردەوامە و بەرگریکارێکی چیکی گواستەوە.

گورگەکانی پرێمەرلیگ لەگەڵ جیڕۆنا لەسەر گواستنەوەی لادیسلاڤ کرێچی، بەرگریکاری کڕواتی رێککەوت و کۆی تێچووی گواستنەوەکە دەگاتە 26 ملیۆن پاوەند.

بەگوێرەی گرێبەستی نێوانیان، کرێچی تاوەکو هاوینی داهاتوو بە خواستن یاریی بۆ وۆڵڤز دەکات و دواتر خۆکارانە گرێبەستەکەی دەبێتە هەمیشەیی.

تێچوونی خواستنەکەی بۆ وۆڵڤز بریتییە لە حەفت ملیۆن یۆرۆ. بەگوێرەی ئاتلێتیک، گرێبەستی کرێچی لە هاوینی داهاتوو بەبڕی 23 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە هەمیشەیی.

کرێچی دەستپێکی کاروانی وەرزشی لەگەڵ زبۆرۆیۆڤکا بڕنۆ دەستپێکرد و لە هاوینی ساڵی 2019 پەیوەندی بە سپارتا پڕاگ کرد، دوای دوو ساڵ بووە یاریزانی جیڕۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button