
یاریگا –
ئیناكی پێنا، گۆڵپارێزی ئیسپانی بارسێلۆنا ریزەكانی یانەكەی جێهێشت.
ئیناكی پێنا لە هاوینی 2022 لە تیمی دووەمی بارسێلۆناوە پەیوەندی بە تیمی یەكەمەوە كرد و گرێبەستەكەی ئێستای لە 2026 بەسەردەچوو.
Iñaki Peña extends contract and leaves on loan for Elche.
— FC Barcelona (@FCBarcelona) August 27, 2025
هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، ئیناكی پێنا گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا تاوەكو 2029 نوێكردەوە و بە خواستن پەیوەندی بە ئێڵچیەوە كرد.
پێنا لە هاوینی 2022 لە تیمی دووەمی بارسێلۆنا بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و بەشداری 45 یاریی كردووە، لە 11 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 64 گۆڵی لێكراوە.