فه‌ره‌نساگرنگترین

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی فەڕەنسا بۆ دوو یاریی داهاتوو بڵاوکرایەوە

بۆ یارییەکانی مانگی داهاتوو..

Yariga App

یاریگا –

لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی فەڕەنسا بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکە لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بڵاوکرایەوە.

فەرەنسا مانگی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی دوو یاریی دەکات، لە 5ـی سێپتێمبەر دەبێتە میوانی ئۆکراینیا و لە 9ـی هەمان مانگ میوانداری ئایسلاند دەکات.

دیدیێ دیشامپ راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ یەکەمجار ماگنز ئەکلیوش، هێرشبەری مۆناکۆی بانگهێشتکردووە.

گۆڵپارێزان؛ مایک ماینان، لوکاس شۆڤالیێ، بریس سامبا.

بەرگریکاران؛ لوکاس دین، مالۆ گوستۆ، تیۆ هێرناندێز، لوکاس هێرناندێز، ئیبراهیما کۆناتێ، ژووڵ کوندێ، دایۆت ئۆپامیکانۆ، ویلیام سالیبا.

ناوەڕاستکاران؛ دێزیێ دۆوێ، ئادریێن رابیۆ، مانو کۆنێ، ئۆرێلیەن چوامێنی، کێپرێن تورام.

هێرشبەران؛ مارکۆس تورام، مایکل ئۆلیس، کیلیان ئێمباپێ، عوسمان دێمبێلێ، رەیان شەرقی، برادلی بارکۆلا، ماگنز ئەکلیوش.

بابەتی زیاتر

Back to top button