لە چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید و بارسێلۆنا رووبەڕووی کام یانە دەبنەوە؟
کات و شوێن و چۆنیەتی راکێشانی تیروپشکەکە

یاریگا –
سبەی ئێوارە تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لە فەڕەنسا رادەکێشرێت، کە دووەم وەرزە بە شێوازێکی نوێ قۆناخی کۆمەڵەکان بەڕێوەدەچێت و شێوازی تیروپشکەکەشی گۆڕاوە.
تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بە بەشداریی 36 یانە دەکرێت، پرێمەرلیگ تاکە خولە لە وەرزی نوێ شەش نوێنەری دەبێت.
کەی و لەکوێ تیروپشک دەکرێت؟
سبەی ئێوارە (28ـی ئاب/ئۆگەستی 2025) کاتژمێر 19:00 (بە کاتی هەولێر) تیروپشکی قۆناخی کۆمەڵەکانی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ بە بەشداریی 36 یانە رادەکێشرێت.
رێوڕەسمی راکێشانی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ لە هۆڵی شانۆی گریماڵدی لە مۆنتی کارلۆ لە مۆناکۆ بەڕێوەدەچێت، تۆڕی وەرزشی یاریگا وەکو هەمیشە رووماڵێکی فراوانی دەکات.
دووەم جارە 36 یانە بەشداریی قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگ دەکەن
ئینگلتەرا: لیڤەرپوول، مانچێستەر سیتی، ئارسێناڵ، چێڵسی، تۆتنهام، نیوکاسڵ
ئیسپانیا: ریال مەدرید، بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئاتلێتیک بیلباو، ڤیاریال
ئیتاڵیا: ئینتەر میلان، ناپۆلی، یوڤێنتوس، ئاتاڵانتا
ئەڵمانیا: بایەر لیڤەرکوزن، بایرن میونشن، بۆڕووسیا دۆرتموند، فرانکفورت
فەڕەنسا: پاریس سانجێرمان، مۆناکۆ، مارسیلیا
هۆڵەندا: ئایندهۆڤن، ئایاکس
پۆرتوگال: سپۆرتینگ لیسبۆن
بەلجیکا: سەینت جیلواس
تورکیا: گالاتاسەڕای
چیک: سپارتا پراگ
یۆنان؛ ئۆڵێمپیاکۆس
نەرویج؛ بۆدۆ/گلیمت*
قوبروس؛ پافۆس*
کازاخستان؛ ئالماتی*
*بە پاڵاوتن سەرکەوتوون – ئەمشەو چوار یانەی دیکە سەردەکەون.
کاتی خشتەی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ 2025/2026
گەڕی یەکەم: 17-19ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 2025
گەڕی دووەم: 30ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی – 1ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 2025
گەڕی سێیەم: 21-22ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی 2025
گەڕی چوارەم: 4-5ـی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی 2025
گەڕی پێنجەم: 25-26ـی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی 2025
گەڕی شەشەم: 9-10ـی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی 2025
گەڕی حەفتەم: 20-21ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025
گەڕی هەشتەم: 28ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2025
یارییەکانی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخەکانی کرانە دەرەوە: 17-18 و 24-25فێبرایەر/شوباتی 2026
یارییەکانی قۆناخی 16: 10-11 و 17-18 مارس/ئازاری 2026
یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی: 7-8 و 14-15 ئەپریل/نیسانی 2026
یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی: 28-29ـی ئەپریل/نیسان و 5-6 ئایاری 2026
یاریی کۆتایی: 30ـی مایس/ئایاری 2025
کەی تیروپشکی قۆناخەکانی دواتر دەکرێت؟
تیروپشکی پاشکۆی قۆناخی 16: 30ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2026
تیروپشکی قۆناخی 16 و چارەکی کۆتایی و پێشکۆتایی: 21ـی فێبرایەر/شوباتی 2026
یاریی کۆتایی لەکوێ دەکرێت؟
یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2025/2026 لە یاریگای پوشکاش ئارێنا لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەدەچێت کە یەکەمجارە یاریی کۆتایی جامە دوو گوێیەکە لەو یاریگایە بەڕێوەدەچێت.
سیستەمی نوێی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ چۆن دەبێت؟
36 یانەکە بە پشتبەستن بە ژیری دەستکرد تیروپشکیان بۆ رادەکێشرێت، هەر یانەیەک لە قۆناخی کۆمەڵەکان 8 یاریی بەرامبەر 8 یانەی جیاواز دەکات، 4 یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی و 4 یاری لەناو یاریگای خۆی دەبێت.
یانەکان بەگوێرەی ئەنجامی یارییەکانیان خاڵ کۆدەکەنەوە و باشترین 8 یانە (پلەی 1 تاوەکو 8) راستەوخۆ دەگەنە قۆناخی 16، یانەکانی پلەی 9 تاوەکو 24 دەگەنە قۆناخی پاشکۆ بۆ ئەوەی چارەنووسی 8 یانەکەی دیکەی قۆناخی 16 یەکلا بکەنەوە، هەشت یانەکەی دیکەی خوارەوەی ریزبەندی (پلەی 25 تاوەکو 36) ماڵئاوایی دەکەن.
یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان لە سیستەمی نوێ بەراورد بە سیستەمی پێشوو زیاتر دەبێت، پێشتر لە قۆناخی کۆمەڵەکان 125 یاری دەکران، بەڵام بەگوێرەی سیستەمە نوێیەکە 189 یاری دەکرێن، یارییەکان تاوەکو کۆتایی مانگی یەنایەر/کانوونی دووەم بەردەوام دەبن، لەکاتێکدا پێشتر پێش هاتنی سەری ساڵ قۆناخەکە کۆتایی دەهات، هەر یانەیەکیش لەجیاتی ئەوەی شەش یاری بکات، لە قۆناخی کۆمەڵەکان هەشت یاری دەکات.