دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئیزاک تەنیا لیڤەرپوولی دەوێت و ریال مەدرید یاریزانێكی مانچێستەر یونایتد دەكاتە ئامانج

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئالێكساندەر ئیزاک دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی نیوكاسڵ هێشتا دەیەوێت پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بكات – تێلیگراف.

مانچێستەر یونایتد لەگەڵ ریال بیتیس گەیشتە رێككەوتن بۆ ئەوەی دووبارە ئانتۆنی هێرشبەری بەڕازیلی یانەكەی بە خواستن و بژاردەی كڕینەوەی پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەكەوە بكات – تێلیگراف.

هەروەها مانچێستەر یونایتد هیوادارە پێش كۆتاییهاتنی مێركاتۆی هاوینە لەگەڵ سێنی لامێنس گۆڵپارێزی بەلجیكی یانەی رۆیاڵ ئانتڤیرپ بگاتە رێككەتنی كۆتایی – تێلیگراف.

ریال مەدرید و ئاتلێتیكۆ مەدرید چاودێری كۆبی مەینوو یاریزانی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد دەكەن و یاریزانەكەش دەیەوێت ئۆڵد ترافۆرد جێبهێڵێت – دەیلی مەیڵ.

فولهام هەریەک لە كۆبی مەینوو ریس نێڵسن وەک ئامانجێكی مێركاتۆی هاوینەی دادەنێت – تیم تۆک.

پۆرتۆ نزیكە لەوەی بە خواستن و بژاردەی كڕینەوەی گرێبەست لەگەڵ جەیكوب كیڤیۆر یاریزانی پۆڵەندی یانەی ئارسیناڵ واژۆ بكات – سكای سپۆرتس.

كریستاڵ پاڵاس ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكانی لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی هارڤی ئیلیەت دەكات و هەنگاوەكانیان بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەیەک بۆ ئێبێرێچی ئیزێ خێراتر دەكەن – فوتبۆڵ ئینسایدەر.

بایەر لیڤەركوزن و گاڵاتاسەرای بۆ گواستنەوەی مانوێل ئاكانجی بەرگریكاری سویسری یانەی مانچێستەر سیتی ركابەری كریستاڵ پاڵاس دەكەن – ئێندیپێندیێت.

رۆما گفتوگۆكانی لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی تریكوێ جۆرج دەستپێكردووە – دی مارزیۆ.

ئالیخاندرۆ گارناچۆ ئۆفەرێكی سعوودییەكانی رەتكردەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە چێڵسیەوە بكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button