
یاریگا –
بوکایۆ ساکا بەهۆی پێکان لە یاریی ئارسیناڵ بەرامبەر لیڤەرپوول و یارییەکانی ئینگلتەڕا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر ئەندۆرا و سڕبیا بێبەش دەبێت.
سامی موقبل رۆژنامەنووسی BBC ئاشکرایکردووە، دوای پشکنینەکانی پزیشکی دەرکەوتووە ماسوولکەی رانی بوکایۆ ساکا تووشی پێکان بووە و بەو هۆیە بۆ ماوەی سێ تاوەکو چوار هەفتە دووردەکەوێتەوە.
هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، پێکانەکەی مارتن ئۆدیگارد سەخت نییە، ئەگەری هەیە بۆ یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول ئامادەبێت.
Arsenal attacker Bukayo Saka expected to miss 3-4 weeks with hamstring injury. Set to miss Liverpool clash and England games. Martin Odegaard’s shoulder injury not severe. https://t.co/TVaXMVIven
— Sami Mokbel (@SamiMokbel_BBC) August 25, 2025
ساکا و ئۆدیگارد لە یاریی رابردووی ئارسیناڵ بەرامبەر لیدز یونایتد تووشی پێکان بوون، مەترسی هەبوو ساکا بۆ ماوەی هەشت هەفتە دووربکەوێتەوە، بەڵام دەرکەوت پێکانی هەردوو یاریزانەکە لەوە سوکترە کە پێشبینی دەکرا.
ساکا وەرزی رابردوو بەهۆی پێکان سێ مانگ دوورکەوتەوە و دابڕانی کاریگەری گەورەی لەسەر ئەنجامەکەنی تیپەکە دروستکرد.
بەڵام میکێل ئارتێتا لەم وەرزە لە هێڵی پێشەوە ڤیکتۆر یۆکێرێش، نۆنی مادتوکێ، ئێبێرێچێ ئێزێی بۆ زیادبووە و ئامادەنەبوونی ساکا کاریگەری کەمتری لەسەر تیپەکە دەبێت.