ئیسپانیاگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ ڤینیسیۆس جونیۆر بۆچی تووڕە بوو، چی بە هاندەران گوتووە؟

کێشەی نێوان جونیۆر و هاندەران درێژەی هەیە..

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی دووەمی لالیگا ریال مەدرید بووە میوانی ریال ئۆڤیدۆ و 3-0 یارییەکەی بردەوە، ئێمباپێ دوو گۆڵی کرد و جونیۆریش گۆڵەکەی دیکەی کرد.

ڤینیسیۆس جونیۆر لەسەر کورسی یەدەک بوو، لە خولەکی 63 لەشوێنی رۆدریگۆ بەشداری یارییەکەی کرد، هەموو شتێک ئاسایی بوو تاوەکو لە خولەکی 80 جونیۆر لە ناوچەی سزای ریال ئۆڤیدۆ کەوت و داوای لێدانی سزای کرد، بەڵام ناوبژیوان کارتێکی زەردی بەڕوویدا بەرزکردەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، لەپاش ئەو رووداوە، هاندەرانی ریال ئۆڤیدۆ بەردەوام جنێویان بە جونیۆر داوە و سوکایەتییان بە ئەستێرە بەڕازیلییەکە کردووە و بە گەمژە ناویان هێناوە، ئەمەش وایکردووە جونیۆر تووڕە بێت و کاردانەوەی هەبێت.

لە دیمەنێکدا دەردەکەوێت هاندەران تۆپی کەنار دەریا بۆ یاریزانەکە بەرزدەکەنەوە و هەوڵی تووڕە کردنی دەدەن. ڤینیسیۆس وەڵامی هاندەرانی ئۆڤیدۆ دەداتەوە، دوو پەنجەی بەڕوویاندا بەرزدەکاتەوە و پێیان دەڵێت یانەکەتان دادەبەزێتە خولی پلەدوو.

ڤینی هەر بەوەش ناوەستێت، دوای دروستکردنی گۆڵی دووەمی یارییەکە بۆ کیلیان ئێمباپێ، لەبری ئاهەنگگێڕان دەست دەکات بە وەڵامدانەوەی هاندەران، بەڵام ئێمباپێ هەرزوو لەترسی سزادران دەمی جونیۆر دەگرێت و رێگە نادات قسەی زیاتر بکات.

جونیۆر دوای یارییەکە لە ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و پەیامێکی بۆ هاندەرانی ریال ئۆڤیدۆ ناردووە کە گوێ بە رەخنەکانیان نادات.

ئەوەی جێگای سەرنجە، ڤینیسیۆس جونیۆر یەکەمجارە رووبەڕووی یانەی ریال ئۆڤیدۆ دەبێتەوە، بەڵام هەر لە یەکەم یارییدا لەگەڵ هاندەرانی یانەکە بوو بە کێشەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button