ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ پاش پێکانێکی درێژخایەن گەڕایەوە مەشقەکان

زیاتر لە حەوت مانگە دابڕاوە..

Yariga App

یاریگا –

گابڕیێل خێسوس، هێرشبەری بەڕازیلی دوای دابڕانێکی زۆر گەڕایەوە مەشقەکان.

خێسوس ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، نیشانیدەدات لەسەر چیمەنی یاریگا دەستی بە مەشقکردووەتەوە و خۆی بۆ گەڕانەوەی بۆ یاریکردن ئامادە دەکات.


ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە یارییەکانی قۆناخی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بەستەری ئەژنۆی پچڕا و زیاتر لە حەوت مانگە لە یاریکردن دابڕاوە.

گەڕانەوەی خێسوس هەواڵێکی خۆشە بۆ گەنەرز، چونکە ئەژنۆی کای هاڤێرت، هێرشبەری ئەڵمانی تووشی پێکانێکی سەخت بووە و ماوەیەکی زۆر دووردەکەوێتەوە.

هەروەها بوکایۆ ساکا و مارتن ئۆدیگارد لە یاریی بەرامبەر لیدز یونایتد تووشی پێکان بوو، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس پێکانەکانیان بەوشێوەیە سەخت نییە کە سەرەتا باس دەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button