ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال ئۆڤیدۆ V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی لالیگا ریال مەدرید دەبێتە میوانی ریال ئۆڤیدۆ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان ریال ئۆڤیدۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لە وەرزی 2024/25 نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە و هەروەها لە جامی جیهانی یانەكانیشدا بەرامبەر پاریس سانجێرمان تووشی شكستێكی سەخت بوون، ئەم وەرزە دەیانەوێت هاندەرەكانیان ئاشت بكەنەوە.

ریال مەدرید مێركاتۆیەكی هاوینەی گەرمی هەبوو بە جۆرێک هەریەک لە چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەر و یاریزانان دین هاوسن، ئالڤارۆ كارێراس، فرانكۆ ماستانتونۆ و ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵدیان گواستەوە.

لە بەرامبەردا ریال ئۆڤیدۆ لە دوای گەیشتنیان بە لالیگای ئیسپانیا ئامانجیان مانەوەیە لەو خولەدا.

ریال مەدرید لە یەكەم یاریی لالیگادا میوانداری ئۆساسونای كرد و بە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە.

ریال ئۆڤیدۆ بووە میوانی ڤیاڕیال و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی دۆڕاند.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ جود بێڵینگهام، فێرلاند مێندی، ئێدواردۆ كاماڤینگا و ئێندریک رووبەرووی ریال ئۆڤیدۆ دەبێتەوە.

ریال ئۆڤیدۆ بە بێ ئالبێرتۆ رێنا، ئالڤارۆ لێمۆس و لوكاس ئاهیادۆ رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال ئۆڤیدۆ

ئیسكاندڵ

كۆستا، دێندۆنكەر، كالڤۆ

ڤیدال، سیبۆ، ئیلیچ، ئالحەسەن

شیرا، روندۆن، حەسەن

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

كارێراس، هاوسن، میلیتاو، ترێنت

ڤاڵڤێردی، چوامینی، ئاردا گولەر

ڤینیسیۆس ، ئێمباپێ، براهیم دیاز

بابەتی زیاتر

Back to top button