ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

ئیتیحاد ژمارەی پێوانەیی میرکاتۆی یانەکەی دەشکێنێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئیتیحادی سعوودی بە ئۆفەرێکی خەیاڵی دەیەوێت ئەستێرەیەکی لاوی پۆرتۆ بگوازێتەوە و بەم گواستنەوەیە ژمارەی پێوانەیی گرانترین گواستنەوەی یاریزانان لە مێژووی یانەکەدا دەشکێنێت.

ئیتیحاد گفتووگۆکانی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ مۆرا، بەهرەمەندە لاوە 18 ساڵەکەی پۆرتۆ دەستپێکردووە و ئۆفەرێکی بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانە پۆرتوگالییەکە کردووە. ئەو پارەیە کە بڕیارە بە چەند قیستێک بدرێت، مۆرا دەکاتە گرانترین یاریزان لە مێژووی ئیتیحاددا.

بەگوتەی بانگەشەی رۆژنامەنووسی بەلجیکی، ساشا تافولیری، ئێستا یانەی ئیتیحاد دوای رێکەوتن لەگەڵ مۆرا، گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ پۆرتۆ دەستپێکردووە، بەڵام ئامادە نییە بە یەکجار بڕگەی ئازادکردنی 70 ملیۆن یۆرۆی بدات.


سەرۆکی یانەی پۆرتۆ هیچ ناڕەزایەتییەکی نییە بەرامبەر بە رۆیشتنی ئەو یاریزانە پۆرتوگالییە، بەمەرجێک مەرجی ئازادکردنی 70 ملیۆن یۆرۆی جێبەجێ بکرێت هەروەها رێژەیەک لە بەهای دووبارە فرۆشتنەوەی ئەگەر بگەڕێتەوە ئەوروپا بە پۆرتۆ بدرێت.

ئەگەر گواستنەوەکە بکرێت، مۆرا پێش موسا دیابی دەکەوێتەوە کە هاوینی رابردوو بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە ئاستۆن ڤێلاوە پەیوەندی بە ئیتیحادەوە کرد و دەبێتە سێیەم گرانترین گواستنەوە لە مێژووی خولی سعودیە، دوای نێیمار (90 ملیۆن یۆرۆ بۆ هیلال) و جۆن دۆران بە 77 ملیۆن یۆرۆ بۆ نەسر.

رۆدریگۆ مۆرا کە توانای یاریکردنی وەک یاریزانی هێڵی ناوەڕاست و یاریی کردن لە باڵەکان هەیە، هاوینی رابردوو لە تەمەنی 17 ساڵیدا بۆ تیپی یەکەمی پۆرتۆ سەرخرا و تا ئێستا 11 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 ئەسیستیشی لە 36 یاری فەرمیدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button