ئاسیاعێراقگرنگترین

یونس مه‌حمود؛ وێنه‌كه‌م ناشێوێندرێت و به‌ره‌نگارتان ده‌بمه‌وه‌

كوڕی هه‌مووتانم به‌بێ ئێوه‌ نه‌مده‌توانی سه‌ركه‌وتووبم

Yariga App

یاریگا –

یونس مه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق باسی دوایین كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی ده‌كات و پێی وایه‌ قسه‌كانی شێوێنراوه‌.

گۆڵكاری مێژووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ روونکردنەوەیەکی لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردووته‌وه‌،  باسی ئه‌و قسانه‌ی کردووه‌ له‌ دواییەکان کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەدا وروژاندنی.


یونس ده‌ڵێت، لە سۆنگەی رێزی زۆرمان بۆ ناوەندی وەرزشی و راگەیاندن، بەتایبەتی هاندەرانی خۆشەویستی تۆپی پێ، دەمەوێت هەندێک خاڵ روون بکەمەوە کە له‌وانه‌یه‌ بە شێوەیەکی تەواو نەگەیشتبن لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوودا.

زیاتر گوتی، هەرچییەک به‌ده‌ستم هێناوه‌، سەرەتا بە فەزڵی خودا بووە، پاشان بە پشتگیری جەماوەری وەرزشی و دەزگا راگەیاندنە بێلایەنەکان کە بە درێژایی کاروانی وەرزشیم پشتگیرییان کردووم، من کوڕی هەموو شارەکانی عێراقم؛ لە باشوور و ڕۆژئاوا و ناوه‌رسات و تا دەگاتە کوردستان، کاتێک یاری دەکەم یان کار دەکەم، ئەوا بە ناوی عێراقە گەورەکەمانەوە دەیکەم.

جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆن باسی له‌وه‌شكرد، ئەوەی لە کۆنگرە رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ باسم لە ستەم لێکراویم کرد، تەنها ئاماژە بوو بۆ هەوڵەکانی هەندێک پەیج و ماڵپەڕ بۆ شێواندنی وێنەکەم، تەنها لەبەر ئەوەی ئاواتەخوازم بۆ خێر و پێشکەوتنی تۆپی پێی عێراق و گەیاندنی بە پلاتفۆرمەکانی سەرکەوتن.

یونس مەحمود جەختی لەوە کردەوە کە پێگە و مێژووی وەرزشییەکەی بەبێ پشتگیری عێراق و گەلەکەی بەدەست نەدەهات.

لە کۆتاییدا گوتی، وەک چۆن منتان ناسیوه‌، وەک جەنگاوەرێک لە یاریگادا بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنەکان، سەرکەوتوو لە کاری کارگێڕیدا، هێزم لە هاندەرانی دڵسۆزمان و راگەیاندنە بێلایەنەکەمانەوە وەردەگرم، رووبه‌رووی هه‌مووی ئه‌و چه‌واشه‌كارییانه‌ ده‌بمه‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌رم كراوه‌ ده‌جه‌نگم له‌م پێناوه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button