Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئارسیناڵ V لیدز یونایتد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ ئارسیناڵ و لیدز یونایتد رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری لیدز یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ لە هەفتەی یەكەمی پرێمەرلیگ رووبەرووی مانچێستەر یونایتد بوویەوە و بە تاكە گۆڵێكی ریكاردۆ كالافیۆری یارییەكەی لێبردەوە و یەكەم سێ خاڵی وەرزی نوێی وەرگرت.

لە بەرامبەردا لیدز یونایتد كە ئەم وەرزە گەڕاونەتەوە پرێمەرلیگ لە یەكەم یارییدا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە ئێڤەرتنیان بردەوە.

ئارسیناڵ لە دوای ئەوەی دوو وەرزی رابردوو لە پلەی دووەم كۆتاییان بە وەرزەكە هێنا ئامانجیان بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگی ئەم وەرزەیە.

لە مێركاتۆی هاوینەدا گرێبەستیان لەگەڵ مارتن زومبێندی، ڤیكتۆر یۆكێرێش، نۆنی مادویكێ، كریستیان مۆسكوێرا، كریستیان نۆرگارد و كێپا ئاریزابالاگا واژۆكرد و لە گواستنەوەی ئێبێرێچی ئیزێش نزیكن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئارسیناڵ بە بێ كای هاڤێرتز، گابریێل خێسوس و كریستیان نۆرگارد رووبەرووی لیدز یونایتد دەبنەوە.

لە بەرامبەردا لیدز بە بێ ئیتان ئامبادو یارییدەكات و بەشداریكردنی هێرشبەرە نوێیەكەی دۆمینیک كالڤێرت لوین گومانی لەسەرە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

تیمبێر، سالیبا، گابریێل، كالافیۆری

ئۆدیگارد، زوبیمێندی، رایس

ساكا، یۆكێریش، مارتینێلی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیدز یونایتد

پێری

رۆدۆن، ستروجیک، گودمونسن، بیوۆل

گروڤ، جەیمس، تاناكا، ستاچ، گنۆتۆ

پیرۆی

بابەتی زیاتر

Back to top button