ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ لیدز یونایتد گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی لیدز یونایتد هێرشبەرێکی ئەیسی میلانی گواستەوە.

یانەی لیدز یونایتد رایگەیاند، گرێبەستێکی فەرمییان لەگەڵ نوح ئۆکافۆر، هێرشبەری پێشووی ئەیسی میلان واژۆکردووە.

یانە ئینگلیزییەکە لەبەرامبەر گواستنەوەی نوح، بڕی 18 ملیۆن پاوەند بە ئەیسی میلان دەدات و گرێبەستەکە بۆ ماوەی چوار وەرز دەبێت.

ئۆکافۆر بەرهەمی ئەکادیمیای بازڵە و لە هاوینی ساڵی 2018 کاروانی پیشەگەری دەستپێکرد.

ئۆکافۆر لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2023 لە رێد بووڵ سازلبورگەوە پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد، دواتر بە خواستن بۆ ماوەی شەش مانگ یاریی بۆ ناپۆلی کرد.

هێرشبەرە سویسرییەکە 54 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ میلان کردووە، خاوەنی حەفت گۆڵ و پێنج ئەسیستە.

لیدز و میلان لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرێک رێککەوتن

 

بابەتی زیاتر

Back to top button