چێڵسی یاریزانێکی بە دوو هێندەی نرخی خۆی دەفرۆشێ

یاریگا –
چێڵسی ئینگلیزی لە ئێستاوە و دوای جارێکیتر ئەنجامدانی کۆمەڵێک گرێبەستی زۆر لە مێرکاتۆی هاوین، دەست بە فرۆشتنی بەشێک لە یاریزانەکانی دەکات.
بلووز ئەم هاوینەش کڕیارێکی چالاکی مێرکاتۆکە بوو، بەجۆرێک چەندین یاریزانی تا ئێستا گواستووەتەوە کە دیارترینیان ئەمانەن؛ لیام دێلاپ، داریۆ ئێسوگۆ، جێمی گیتێنس، جواو پێدرۆ، مامادۆ سار و دواترینیشیان جۆرل هاتۆ بوو لە ئایاکسەوە بۆ ستامفۆردبریج، ئەوە جیا لە چەند ئامانجێکی دیکە کە هێشتا کاریان لەسەر دەکات وەک چاڤی سیمۆنس.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان، یانە لەندەنییەکە و ڤیاریاڵ یەک هەنگاو دوورن لە یەکلاکردنەوەی گواستنەوەی ریناتۆ ڤێیگا.
هاوینی ساڵی رابردوو چێڵسی بە بڕی 12 ملیۆن پاوەند ڤێیگای لە بازلی سویسریەوە گواستەوە بۆ ستامفۆردبریج، بەڵام زستانی ئەم ساڵ بەخواستن ناردیە ریزەکانی یوڤێنتوس.
لەگەڵ ئەوەی ئەو بەرگریکارە پۆرتوگالیە تەنها یەک یاری لە پرێمەرلیگ وەک سەرەکیی بەشدارییپێکراوە، کەچی ئێستا یانەکەی بە بەهای 25 ملیۆن بە ڤیاریالی دەفرۆشێت.
🚨 Chelsea signed Renato Veiga for £12M last summer.
He made just one Premier League start for the club and he’s just been sold to Villarreal for £25M. 🤯🤯🤯
Whoever is in charge of Chelsea’s sales needs a raise. 💰 pic.twitter.com/YJzKB92Btr
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) August 20, 2025