ئه‌ڵمانیائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میلان واز لە هۆیلوند دێنێت و جێگرەوەی دەدۆزێتەوە

پەرەسەندنی خێرا لە میلان روودەدەن

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان بەدوای دۆزینەوەی سەرەڕمێک وێڵە و چەند بژاردەیەکی نوێی لەبەردەستدایە.

تۆڕی سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان سەرنجی تەواوی خۆی لەسەر راسموس هۆیلوند، هێرشبەری مانچێستەر یونایتد لاداوە و چاوی بڕیوەتە ڤیکتۆر بۆنیفەیس، هێرشبەری بایەر لیڤەرکوزن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕەکە، هۆیلوند بە ئۆفەرەکەی میلان رازینییە، هەرچەندە ئۆفەرەکە بریتییە لە گواستنەوەی بە خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز و مەرجی گواستنەوەی هەمیشەییشی تێدا جێگیر کراوە.

میلان سەرنجی خۆی گۆڕیوە و ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی بۆنیفەیس پێشکەشی لیڤەرکوزن کردووە.

میلان و لیڤەرکوزن بە سەرگرتنی گواستنەوەکە گەشبینن و لەوانەیە هەینی گەشتی میلانۆ بکات.

بۆنیفەیس 13 یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ نایجێریا کردووە. لە هاوینی ساڵی 2023 لە یونیەن SGی بەلجیکی پەیوەندی بە لیڤەرکوزنەوە کرد.

ڤیکتۆر 61 یاریی بۆ لیڤەرکوزن کردووە، خاوەنی 32 گۆڵ و 12 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button