هەولێر یاریزانێكی هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن ده‌گوازێته‌وه
یانه‌كه‌ی مافی ده‌ستبه‌رداربوونی پێداوه

یاریگا –
هه‌ولێر گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ ناوەڕاستکارێکی ئوردنی ده‌ستپێكردووه و لە رێککەوتن نزیکن.
تیپه‌كه‌ی قه‌ڵاو مناره بۆ به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی باسم قاسم له‌گه‌ل ناوه‌رستكاری ئوردنی عامر جامووس له گفتوگۆدایه و نزیكن له رێكه‌وتن.
لەگەڵ دەستبەکاربوونی باسم قاسم، وەکو راهێنەری یانەکە، دەیان گرێبەستی نوێ و گرێبەستی ژمارەیەک یاریزانی دیکەش نوێکراوەتەوە.
تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاری پشتراستكراوی ده‌ستكه‌وتوه، هەولێر گفتوگۆی چڕی لەگەڵ عامر جامووس، ناوەڕاستکاری یانەی وەحداتی ئوردنی دەستپێکردووە، یانه‌كه مافی ده‌ستبه‌رداربوونی به یاریزانه‌كه داوه، ته‌نها له‌سه‌ر هه‌ندێك وورده‌كاری بچووك ماوه بگه‌نه رێكه‌وتن.
عامر هەڵگری وڵاتینامەی ئوردنە، و یاریزانێکی سەرەکی یانەکەیەتی.
یاریگا لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری گفتوگۆکان زانیویەتی، گفتوگۆی زۆر لەگەڵ عامر کراوە و قۆناخی باش بڕدراوە، له‌وانه‌یه ئه‌مرۆ بگه‌نه رێكه‌وتنی كۆتایی و دواتر گرێبه‌سته‌كه‌ی واژۆ بكات.
عامر جامووس کێیە؟
عامر ڕاسم عادل جامووس لە 3ـی تەمموزی 2002 لە ئوردن لەدایکبووە، واتە تەمەنی 23 ساڵە، ئەو بە پلەی یەکەم وەک یاریزانی ناوەڕاستکار و به‌پێی راست یاری دەکات، باڵای 1.74 مەترە و لە یانەی وەحداتی ئوردنی درێس ژمارە 6 دەپۆشێت.
کاروانی پیشەگەری
عامر جامووس سەرەتای کاروانی یاریی کردنی لە ئوردن دەستپێکردووە. ئەو یاریزانێکی بەهرەمەندە و لە یانەی وەحدات ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە. یانەی وەحدات یەکێکە لە یانە بەهێزەکانی ئوردن و عامر جامووس ڕۆڵێکی گرنگی لە پێکهاتەی یانەکەدا هەیە ياريي بۆ یانه‌كانی جه‌زیره و وه‌حداتی ئوردنی كردووه.
تاوەکو ئێستا عامر جامووس لەگەڵ یانەی وەحدات یاری کردووە و گرێبەستەکەی تاوه‌كو ساڵی 2027. سەرەڕای ئەوەش، ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەزموونێکی نوێ و گواستنەوە بۆ یانەیەکی تر..
عامر جامووس لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئوردن کراوە و بەشداری لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا کردووە.