
یاریگا –
یانەی ئارسیناڵ گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ ئەستێرەیەکی و خواستەکانی بەدیدەهێنێت.
لیاندرۆ ترۆسار کە لە زستانی 2023 بە بڕی 27 ملیۆن پاوەند بە گۆڕانکارییەکانەوە لە بڕایتنەوە گواسترایەوە ئارسیناڵ، بەمدواییانە داوای گۆرانکاریی لە مووچەکەی دەکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زە ئاتلێتیک، یانە لەندەنییەکە رێککەوتنی لەگەڵ ئەستێرە بەلجیکیەکەی کردووە بۆ بەرزترکردنەوەی مووچەکەی بۆ ئەو ئاستەی کە هاوتەریب بێت لەگەڵ رۆڵ و کاریگەری ترۆسار لە تیمەکەی میکێل ئارتێتا.
هەمان سەرچاوە ئەوەی نووسیوە کە هێشتا گرێبەستەکەی نوێنەکراوەتەوە و هەر لە 2027 کۆتایی دێت.
🚨 Exclusive: Leandro Trossard has agreed a new deal at Arsenal.
30-year-old will have salary increased to reflect valued role in squad.
Deal not extended – will still run to 2027.@TheAthleticFC 🔴⚪️ #AFC https://t.co/Flal6oI6QL
— gunnerblog (@gunnerblog) August 19, 2025
یانەی ئاستۆن ڤیلا یەک لەو یانانەبوو چاودێری دۆخەکەی دەکرد، بەتایبەت دوای رۆشتنی مارکوس راشفۆرد کە بەخواستن لەوێ بوو.