ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئالڤارێز ریزەکانی وێستهام یونایتد جێدەهێڵێت

قەبارەی مووچەی یانە لەندەنییەکە کەمدەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

فەنەرباچێ گفتوگۆکانی لەگەڵ وێستهام یونایتد بۆ گواستنەوەی یاریسازێک دەستپێکردووە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، فەنەرباچێ دەیەوێت ئێدسن ئالڤارێز، یاریسازی مەکسیکی بگوازێتەوە و گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ وێستهام دەستپێکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، یانەکەی ئیستانبووڵ دەیەوێت بۆ ئەم وەرزە بە خواستن ئالڤارێز بگوازێتەوە و خاڵی گواستنەوەی هەمیشەیی لە گرێبەستەکە زیادبکات و لە کۆتایی ئەم وەرزە چالاک بکرێت.

چوونە دەرەوەی ئالڤارێز لە وێستهام، قەبارەی مووچەی یانەکە کەمدەکاتەوە و بەمەش دەتوانێت یاریزانی دیکە بگوازێتەوە.

ئێدسن لە هاوینی ساڵی 2023 بەبڕی 38 ملیۆن یۆرۆ لە ئەیاکسەوە پەیوەندی بە وێستهام یونایتد کرد.

یاریزانە مەکسیکییەکە 73 یاریی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە کردووە، خاوەنی دوو گۆڵ و سێ ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button