
یاریگا –
مانچێستەر سیتی و ئێدەرسن بۆ یەکلاییکردنەوەی کەیسی گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە کۆدەبنەوە.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، ئێدەرسن دەیەوێت چارەنووسی خۆی لە یانەکە یەکلاییبکاتەوە، تایبەت دوای گواستنەوەی جەیمس ترافۆرد لە بێرنلییەوە.
تۆڕی سکای سپۆرتس روونیکردووەتەوە، پێپ گواردیۆلا نایەوێت دەستبەرداری گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی بەڕازیلی ببێت و هەر بە ژمارە یەکی یانەکە دەیهێڵێتەوە، بەڵام ئێدەرسن دوابڕیاری نەداوە.
لە ماوەی رابردوودا گاڵاتەسەڕای و چەند یانەیەکی سعوودی گرنگییان بە ئێدەرسن پیشانداوە، بەڵام هیچ ئۆفەرێکی فەرمی نەگەیشتووەتە بلوو موون.
ئێدەرسن لە هاوینی ساڵی 2017 لە بێنفیکا بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مان سیتی کرد. گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە 372 یاریی لەگەڵ سیتزنز کردووە و 29 کارتی زەردیشی بەڕوودا بەرزکراوەتەوە. لەگەڵ بەڕازیل 29 یاریی کردووە و یەدەکی ئالیسن بەیکەر، گۆڵپارێزی لیڤەرپوولە.