ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ کالڤێرت لیوین پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگ کرد

گرێبەستێکی سێ وەرزە..

Yariga App

یاریگا –

کالڤێرت لیوین، هێرشبەری پێشووی ئێڤەرتن پەیوەندی بە یانەی لیدز یونایتد کرد.

یانەی ئێڤەرتن بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ دۆمینیک کالڤێرت لیوین، هێرشبەری ئینگلیزی گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستێکی فەرمییان بۆ ماوەی سێ وەرز و تاوەکوو هاوینی 2028 واژۆکردووە و هێرشبەرەکە لە وەرزی نوێ درێسی لیدز دەپۆشێت.

کالڤێرت لیوین لە حوزەیرانی رابردوو بەفەرمی ئاشکرایکرد گرێبەستەکەی لەگەڵ ئێڤەرتن نوێناکاتەوە و وەک یاریزانێکی ئازاد ماڵئاوایی لە شین پۆشەکانی شاری لیڤەرپوول دەکات.

ئێڤەرتن لە هاوینی رابردوو ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی ئۆفەرەکەی پێشکەش کردبوو، بەڵام کالڤێرت ئۆفەرەکەی قبووڵ نەکرد و یانەکەی جێهێشت. بەهای ئێستای ئەو هێرشبەرە لە بۆڕسەی یاریزانان 16 ملیۆن یۆرۆیە.

لیوین لە هاوینی 2016 بەبڕی 1.80 ملیۆن یۆرۆ لە شێفڵد یونایتدەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتن کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 273 یاریی بۆ تۆفیس کردووە، 71 گۆڵی کردووە و 22 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button