ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ مانچێستەر یونایتد وەڵامی ئۆفەرەکەی رۆما دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە ئۆفەرەکەی رۆما بۆ دەستبەرداربوون لە جەیدن سانچۆ قبووڵ بکات.

دوێنێ پێنجشەممە 14ـی ئابی 2025، رۆما ئۆفەرێكی فەرمی بە بەهای 20 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی جەیند سانچۆ پێشکەش بە مانچێستەر یونایتد کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، مانچێستەر یونایتد بە ئۆفەرەکەی رۆما رازییە، ئێستا هەردوو یانە چاوەڕوانی رووناکی سەوزی یاریزانەکە دەکەن.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، سانچۆ لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی دەدات و گفتوگۆی مەرجە کەسییەکان لەگەڵ رۆما دەستپێدەکات.

جەیدن سانچۆ لە هاوینی 2021 بە بەهای 85 ملیۆن یۆرۆ لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ شەیتانە سوورەكان لە هاوینی 2026 بەسەردەچێت.

سانچۆ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداری 83 یارییكردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button