
یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا شەوی رابردوو بە هەڵوێستێکی مرۆڤانە تۆڵەی بۆ فەڵەستینییەکان کردەوە.
یوێفا رووبەرووی رەخنەی توند بووەوە پاش ئەوەی یاریزانێکی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا و ئامادەنەبوون بەرگری لێبکەن و تەنها بە پەیامێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مردنەکەیان راگەیاند.
ئەمەش کاردانەوەی جیهانیی لێکەوتەوە و لە نێویاندا محەمەد سەڵاح لە وەڵامدا پرسی دەکرێت پێمان بڵێن چۆن مرد، لەکوێ و بۆ ؟
Can you tell us how he died, where, and why? https://t.co/W7HCyVVtBE
— Mohamed Salah (@MoSalah) August 9, 2025
شەوی رابردوو لە یاری سوپەری ئەورووپا، یوێفا بەر لە یارییەکە دوو درووشمیان لە نێو یاریگا دانابوو کە نوسرابوو
“بەسە منداڵ کوشتن، بەسە کوشتنی خەڵکی مەدەنی”.
جگە لەوەش یوێفا دوو منداڵی ئاوارەی فەڵەستینی بانگهێشتی یاریگا کردبوو بۆ ئەوەی بەشداربن لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان و جارێکیتر دەنگی فەڵەستینییەکانی گەیاندە جیهان
Two Palestinian refugee children are taking part in the medal ceremony alongside UEFA President Aleksander Čeferin at the 2025 UEFA Super Cup following an invitation from the @UEFA_Foundation for Children. pic.twitter.com/YWE4vOppTL
— UEFA (@UEFA) August 13, 2025
پاریس بە لێدانی یەکلاکەرەوە توانی یارییەکە بباتەوە و جامی سوپەر بەرزبکاتەوە.