ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەیسی میلان جوڵەی فەرمی بۆ گواستنەوەی هۆیلوند دەکات

مانچێستەر نرخی یاریزانەکەی دیاریکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان یەکەم جوڵەی فەرمی بۆ گواستنەوی راسموس هۆیلوند، هێرشبەری دانیمارکی دەکات.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان لەگەڵ مانچێستەر یونایتد گفتوگۆی گواستنەوەی راسموس هۆیلوند، هێرشبەری شەیتانە سوورەکانی دەستپێکردووە و تاوەکوو ئێستا گفتوگۆکان ئەرێنین.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە هێشتا هێچ رێککەوتنێک لەنێوان میلان و مان یونایتد نەکراوە چونکە هۆیلوند هێشتا خۆی یەکلایینەکردووەتەوە کە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە بکات یاخود نا.

راسموس هۆیلوند

سکای ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەیسی میلان لەگەڵ یاریزانەکەش دەست بە گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی بۆچوونی کۆتایی یاریزانەکە وەربگرێت.

میلان دەیەوێت بەشێوەی خواستن گرێبەستەکە واژۆ بکات و مەرجی بەهەمیشەیی کردنیشی لەبەردەست بێت، بەڵام مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بەشێوەی هەمیشەیی دەستبەرداری ببێت و داوای 40 پاوەند پاوەند دەکات.

گرێبەستەکەی هۆیلوند لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت و بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆیە.

هێرشبەرە 22 ساڵانییەکە لە هاوینی 2023 بەبڕی 77.80 ملیۆن یۆرۆ لە ئاتاڵانتاوە پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 95 یاریی بۆ یانە ئنگلیزییەکە کردووە، 26 گۆڵی کردووە و شەش گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button