ئیسپانیاگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ دیکۆ چۆن لەم هاوینە 75 ملیۆن یۆرۆی گەڕاندووەتەوە خەزێنەی بارسێلۆنا؟

بارسێلۆنا کەی دەتوانێت بە یاسای 1:1 کاربکاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێت لەم هەفتەیە رەزامەندی کۆتایی بۆ گەڕانەوە بۆ یاسای 1:1 وەربگرێت.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئێستا چاوەڕوانی وردبینی کۆتایی فرۆشتنی کورسییە VIPـیەکانی یاریگای کامپ نو دەکات، دەیەوێت لەم هەفتەیە راپۆرتی کۆتایی بۆ لالیگا بنێرێت تاوەکوو کەیسی فرۆشتنی کورسییەکان پشتڕاستبکاتەوە و رەزامەندی لالیگا بۆ گەڕانەوە بۆ یاسای 1:1 وەربگرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، بارسێلۆنا لە گەڕانەوە بۆ یاسای 1:1 پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، یانە کاتالوونیەکە ئەگەر لەم هەفتەیە رەزامەندی کۆتایی لالیگا وەربگرێت، دەتوانێت بە یاساکە کاربکات و بە ئاسانی ناوی خوان گارسیا، مارکوس راشفۆرد، جێرارد مارتن، روونی بەرداخچی و چێزنی تۆماربکات.

دیکۆ 75 ملیۆن یۆرۆی کۆکردووەتەوە

بارسێلۆنا لەم هاوینە تاوەکوو ئێستا بە سەرکردایەتی دیکۆ 75 ملیۆن یۆرۆ داهاتی لە رێگەی فرۆشتنی چەند یاریزانێک و کەمکردنەوەی مووچەی گشتی تیپەکە و بەڕێکردنی چەند یاریزانێکیش بەشێوەی خواستن دەستکەوتووە.

بارسێلۆنا 14 ملیۆن یۆرۆ لە مووچەی ئێنیگۆ مارتینێزی بۆ دەگەڕێتەوە کە بەرگریکارە ئیسپانییەکە پەیوەندی بە نەسڕی سعوودی کردووە، هەروەها ئانسو فاتی بەشێوەی خواستن چووەتە مۆناکۆ و 12 ملیۆن یۆرۆ لە مووچەی ئەویش گەڕاوەتەوە خەزێنەی یانەکە، لیگنێتی فەڕەنسیش بەشێوەیەکی هەمیشەیی بووە بە یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و 12 ملیۆن یۆرۆ لە مووچەی ئەویش گەڕاوەتەوە گیرفانی یانەکە.

لە پەیوەندیکردنی پاو ڤیکتۆر بە براگا، بارسێلۆنا 12 ملیۆن یۆرۆی بەشێوەی جێگیر دەستکەوتووە و سێ ملیۆنی دیکەشی بەشێوەی پادشت دەستەکەوێت، هەروەها لە فرۆشتنی ئالێکس ڤالی بە کۆمۆ بڕی شەش ملیۆن و فرۆشتنی پابلۆ تۆرێ بە مایۆرکا 5 ملیۆنی دەستکەوتووە.

 

جیا لەوە ریشتنی نوح دەروێش و سێرجی دۆمینیگێز 2.5 ملیۆن یۆرۆی گەڕاندووەتەوە خەزێنەی یانەکە، هەروەها لە فرۆشتنی ئیمان کۆسپۆی لاو بە فیۆرێنتینای ئیتاڵی بڕی 400 هەزار یۆرۆی دەستکەوتووە.

هەروەها چەند یاریزانێکی پێشووی بارسێلۆنا لەم هاوینە یانەکانیان گۆڕیووە، بارسا لەو گرێبەستانەش بڕێک پارەی دەستکەوتووە، لە پەیوەندیکردنی ژان تۆدیبۆ لە نیسەوە بە وێستهام یونایتد لەکۆی 40 ملیۆن یۆرۆ (8%)ـی پارەکە چووەتە خەزێنەی بارسێلۆنا.

وە لە پەیوەندیکردنی لودۆڤیت ریێس بە کلەپ بروج (1.75%)ـی پارەی گواستنەوەکە بۆ بارسا بووە، هەروەها لە گرێبەستەکانی مۆریبا بۆ سێڵتا ڤیگۆ (0.6) و فێران جوگیتا بۆ سێڵتا ڤیگۆ (0.05)ـی دەستکەوتووە، وە لە گرێبەستی ئالێکس کۆلادۆ بۆ شمالی سعوودی (0.5)ـی بۆ بارسێلۆنا بووە.

بەکۆی گشتی، دیکۆ لەم هاوینە 74.8 ملیۆن یۆرۆی گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەی بارسێلۆنا.

ئێستا بارسێلۆنا چاوەڕوانی رەزامەندی کۆتایی لالیگایە، ئەگەر یانەکە لەم هەفتەیە بگەڕێتەوە بۆ ئاسای 1:1 دەتوانێت بەو 75 ملیۆنە ناوی سەرجەم یاریزانە تۆمارنەکراوەکان تۆماربکات و بۆ وەرزی نوێ کێشە و بێنە و بەردەی ناو تۆمارکردنی بۆ دروست نەبێت.

هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ یاخود سبەی کۆمیسیۆنی پزیشکی لالیگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی راپۆرتە پزیشکییەکەی شتیگن بدات، ئەگەر بۆ چوار مانگ دووبکەوێتەوە بارسا دەتوانێت %50ـی مووچەکەی بۆ تۆمارکردنی یاریزانی نوێ بەکاربهێنێت، وە ئەگەر بۆ پێنج مانگ دووربکەوێتەوە یانەکە دەتوانێت %80ـی مووچەکەی بەکاربهێنێت و راستەوخۆ ناوی خوان گارسیا بەو پارەیە تۆمات دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button