ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

سعوودییەکان ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی ئێمباپێ دەکەن

لە دوای ڤینیسیۆس چاوییان لە کیلیانە

Yariga App

یاریگا –

حکومەتی سعوودیە لە ئێستاوە کار بۆ ئامادەکردنی ئۆفەرێکی گەورە و خەیاڵی بۆ کیلیان ئێمباپێ دەکات.

پاڵەوانی جیهان بووەتە ئامانجی گەورەی خولی سعوودیە، ئەمەش دوای شکستهێنانیان لە گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر. سعوودیە ئامادەبوو بڕی یەک ملیار یۆرۆ لە گواستنەوەی ڤینیسیۆس خەرجبکات، بەڵام هیچ رێککەوتنێک نەکرا.

سعوودییەکان واز ناهێنن و دەیانەوێت ناوێکی گەورەی تۆپی پێ بگوازنەوە خولی رۆشنی سعوودیە. بەگوێرەی راپۆرتێکی دیفێنسا سێنتڕاڵ، سعوودییەکان ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ و دابینکردنی مووچەی ساڵانەی 350 ملیۆن یۆرۆیی دەکەن.

هەرچەندە ئەمە کارێکی زۆر سەختە بۆ سعوودییەکان، چونکە ئێمباپێ هێشتا باڵۆن دۆر و چامپیۆنزلیگی نەبردووەتەوە، ئامانجی سەرەکی ئەستێرەکەش، بردنەوەی ئەو دوو نازناو و خەڵاتەیە.

کیلیان بۆ وەرزی نوێ درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت و دەبێتە ئایکۆنێکی دیکەی یانە شاهانەکە و بۆ ساڵی داهاتووش، لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا چاوی لە بردنەوەی جامی جیهانییە.

ئێمباپێ تەمەنی تەنیا 26 ساڵە و هیچ هۆکارێک نییە لە ئێستاوە ئەوروپا جێبهێڵێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی نزیک لە کیلیان، ئەستێرە فەڕەنسییەکە پێی وایە کاتێکی زۆر نەگونجاوە لە ئێستاوە بچێتە سعوودیە، بەڵکو ئامانجی سەرەکی لەسەر ریال مەدرید داناوە.\

بابەتی زیاتر

Back to top button