بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ پاریس سانجێرمان دووەم گرێبەستی هاوینەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە فەرمی گواستنەوەی ئیلیا زابارنی ئۆكراینی و بەرگریكاری بۆرنمسی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی پاریس سانجێرمان لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی ئیلیا زابارنی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


ئیلیا زابارنی، بە گرێبەستێک بە بەهای 67 ملیۆن یۆرۆ و تاوەكو 2030 لە بۆرنمسەوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد.

زابارنی لە هاوینی 2023 لە ریزەكانی دینامۆ كیێڤەوە بە بەهای 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆرنمسەوە كرد و بەهای ئێستای لە بۆرسەی یاریزاناندا 42 ملیۆن یۆرۆیە.

بۆرنمس لە مێركاتۆی هاوینەدا دەستبەرداری سێ بەرگریكاری سەرەكی وەرزی رابردووی دین هاوسن، میلۆس كێركێز و ئیلیا زابارنی بوو.

پاریس لە مێركاتۆی هاوینەدا تاوەكو ئێستا لوكاس چیڤالیێر و ئیلیا زابارنی گواستووەتەوە.

زابارنی وەرزی رابردوو لەگەڵ بۆرنمس بەشداری لە 39 یارییكرد و توانی گۆڵێک درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button