بۆچی ساڤینیۆ تامەزرۆیە پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بکات؟

یاریگا –
لە هەواڵێکی چاوەڕواننەکراودا کە سەرچاوەکەی دەیڤد ئۆرنشتاین بوو، ئەوە لە مێدیاکاندا بڵاوکرایەوە کە یانەی تۆتتنهام گفتوگۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی ساڤینیۆ ئەگەرچی پێپ گواردیۆلا ئەو یاریزانەی لە پلانەکانیدا دەرنەکردووە، بەڵام رێگریش ناکەن لە هەر یاریزانێک بیەوێ ریزەکانی سیتی جێبهێڵێت.
ئێستا؛ تۆتنهام گفتوگۆی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەڕازیلی دەستپێکردووە
لە نوێترین زانیارییدا کە رۆژنامەی گلۆبۆ سپۆرتی بەرازیلی بڵاویکردووەتەوە، ئەوە ئاشکراکراوە کە خودی یاریزانە 21 ساڵانەکەش دڵخۆشە بە چوونی بۆ سپێرز.
رۆژنامەکە هۆکاری دڵخۆشی ساڤینیۆی ئاشکراکردووە کە ئامانجی گەورەی هەیە و پەیوەستە بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە.
وەک گلۆبۆ نووسیویەتی ساڤینیۆ دەرکی بەوەکردووە لە کۆتا پێکهاتەی سێلیساو دوورخرایەوە. بۆیە پەیوەندیکردنی بە یانە لەندەنییەکەوە بە ئەرێنی دەبینێ لەپێناو خولەکی زیاتری یاریکردن تا چانسی بانگهێشتکردنەوەی بۆ سامبا بەدەستبهێنێتەوە.
Savinho é o nome da vez na janela de transferência europeia. O brasileiro é alvo do Tottenham, e as negociações já estão em andamento para tirá-lo do Manchester City. O jogador deu o ok para a transferênciahttps://t.co/G2L6gdfwHb
— ge (@geglobo) August 11, 2025
ساڤینیۆ لە هاوینی رابردوو بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ لە جیرۆناوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد و تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بلوو موون هەیە.
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 48 یاریی بۆ یانە ئینگلیزییەکە کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دروستکردووە.