ئیتاڵیاخووله‌کانی دیکە

مۆراتا لەپێناو پەیوەندی کردنی بە کۆمۆ قوربانییەکی گەورە دەدات

Yariga App

یاریگا –

ئزلڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری ئیسپانی، دوای ئەوەی هاوینی رابردوو لە میلانەوە بە خواستن پەیوەندی بە گاڵاتەسەرای کرد، ئەم وەرزە دووبارە گەڕایەوە ئیتاڵیا.

هەرچەندە گرێبەستەکەی ئالڤارۆ مۆراتا بە خواستن لەگەڵ یانە تورکییەکە هێشتا کارا بوو، بەڵام هێرشبەرە ئیسپانییەکە بڕیاریدا پەیوەندی بە کۆمۆوە بکات و لە سێریائەی رکابەری بکات. سەرەڕای هەوڵەکانی گاڵاتەسەرای بۆ هێشتنەوەی ئەم هێرشبەرە، بەڵام دواجار یانە تورکییەکە رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی مۆراتا تورکیا جێبهێڵێت و لەگەڵ راگەیاندنی فەرمی، گرێبەستی خواستنەکەی هێرشبەرە پێشووەکەی ریال مەدرید، یۆڤێنتوس، چێڵسی، ئاتلێتیکۆتیکۆ مەدرید و میلان بە رێکەوتنێکی دوولایەنە هەڵوەشایەوە، بەگوێڕەی ئەو رێکەوتنە پاڵەوانی تورکیا 5 ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبوو وەردەگرێت، کە لەلایەن یانەی کۆمۆراتەوە پێویستە بدرێت، و مۆراتا هەروەها دەستبەرداری بەشێک لەو مووچەی کە ماوەتەوە لە تورکیا کە بڕی 651.5 هەزار یۆرۆیە دەبێت.

مۆراتا لە 12 یاری سوپەرلیگی تورکیادا شەش گۆڵی تۆمارکرد، هەرچەندە گۆڵەکانی لە کاتیکدا تۆمارکران کە یانەکە بە ئەنجام لە پێس بوو بەڵام سەرکەوتنەکانیانی یەکلاکەرەوەتر کرد، هەر بۆیە یانەکە ویستی هێشتنەوەی وەک یاریزانی یەدەگ بۆ ڤیکتۆر ئۆسیمین هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button