دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ گرێلیش بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات و چێڵسی دەیەوێت گۆڕینەوەیەک بكات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
گرێلیش بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات، چێڵسی دەیەوێت گۆڕینەوەیەک لەگەڵ لایپزیگ بكات و نیكۆلاس جاكسن لە پرێمەرلیگ دەمێنێتەوە.
جاک گرێلیش رەزامەندی دەربڕیوە بە خواستن پەیوەندی بە ئێڤەرتنەوە بكات – تیم تۆک.
چێڵسی لە گفتوگۆكانی لەگەڵ لایپزیگ بەردەوامە و دەیەوێت كریستۆفەر ئێنكونكو بە چاڤی سیمۆنس بگۆڕێتەوە – گاردیان.
نیكۆلاس جاكس لە ئەگەری جێهێشتنی چێڵسی دەیەوێت پەیوەندی بە نیوكاسڵەوە بكات – تێلیگراف.
نیوكاسڵ چاوی لە گواستنەوەی یۆوان ویسا هێرشبەری برێنتفۆردە و لیڤەرپوولیش لە ئەگەری شكستهێنان لە گواستنەوەی ئالێكساندەر ئیزاک هەوڵی گواستنەوەی ویسا دەدات – كۆت ئۆفساید.
راندال كۆلۆ موانێ هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان پێی باشترە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە بكات وەک لە نیوكاسڵ – تیم تۆک.
ئەیسی میلان لە گفتۆگۆدایە بۆ گواستنەوەی راسموس هۆیلوند و دەیەوێت بە خواستن و بژاردەی كڕینەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكات، بەڵام مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بە هەمیشەیی دەستبەرداری ببێت – سكای سپۆرتس.
دوای گرێبەستكردن لەگەڵ بێنیامین شێشكۆ مانچێستەر یونایتد دەیەوێت دەستبەرداری جەیدن سانچۆ، ئالیخاندرۆ گارناچۆ و ئانتۆنی ببێت – ستاندارد.
كۆستاس سیمیكاس دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس دوورخرایەوە لە جێهێشتنی لیڤەرپوول نزیكدەبێتەوە و نۆتینگهام گرنگی بە گواستنەوەی دەدات – لیڤەرپوول ئیكۆ.
نەسڕ لەگەڵ كینگسلی كۆمان هێرشبەری فەڕەنسی یانەی بایرن میونشن گەیشتە رێككەوتن – بێڵد.
مانچێستەر یونایتد بیر لە گواستنەوەی دۆمینیک كاڵڤێرت لوین دەكاتەوە دوای ئەوەی ریزەكانی ئێڤەرتنی جێهێشت – كۆت ئۆفساید.