بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میلان یەک هەنگاو لە گواستنەوەی فەرمی ئەستێرەیەکی بەلجیکی دوورە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئەیسی میلان نزیکە لەوەی گرێبەستی کۆنی دی وینتەر بەفەرمی رابگەیەنێت.

ئەم مێرکاتۆی هاوینە بۆ میلان ئێجگار هەستیاربوو، بەوپێیەی لە دیارترین یاریزانەکانی یانەکە ریزەکانی رۆسۆنێریان جێهێشت یان نزیکن لە رۆشتنی یەکجارەکی. لەوانەش، تیجانی رێندەرس و مالیک تیاون. ئەوەش بەهۆی ئەوەی بۆ وەرزی نوێ میلان بەشذاریی هیچ خول و پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی ناکات و هاوکات دۆخی دارایی و گۆڕینی راهێنەری یەک لەدوای یەکیش، هۆکارەکانی دیکەن.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، میلان گفتوگۆی زارەکیی لەگەڵ جێنەوا و یاریزانەکەش یەکلایی کردووەتەوە.

رۆمانۆ تێچووی بەرگریکارە بەلجیکیەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی 20 ملیۆن یۆرۆیە و هەفتەی داهاتووش پشکنینە پزیشکیەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە ماوەی گرێبەستەکەی، ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵیە زانیویەتی کە کە گواستنەوەی ماوە درێژ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button